وێنە.. دەركەوتنی سەرۆكی كرواتیا لەگەڵ هاندەرانی وڵاتەكەی

جیهان

07/07/2018‌ 4237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاندەرانی كرواتیا ئەمڕۆ شەممە یارییەكی نوێی وڵاتەكەیان لەیارییەكانی مۆندیال دەبینن، ئەوەش لەبەرانبەر هەڵبژاردەی روسیا.

لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لەنادەرانی كرواتیا دەیانەوێت ئامادەییان لەیاریگا هەبێت بۆ بینینی یارییەكە، ژنە سەرۆكی ئەو وڵاتەش كۆڵندا گرابار كیتاروفیچ، سەردانی روسیای كردووەو دەیەوێت لەیاریگا بۆ بینینی یارییەكە ئامادەبێت.

سەرۆكی كرواتیا لەكاتی سەردانەكەی بۆ روسیا چەند وێنەیەكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە، كە لەگەڵ هاندەرانی وڵاتەكەی دەبینرێت.

هەروەها كۆڵیندا گرابار كیتاروفیچ لەسەر تۆڕی كۆمەلایەتی "تویتەر"یش وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە لەقۆناغی شانزەو لەیاری هەڵبژاردەكەی بەرانبەر دانیمارك لەیاریگا بووەو سەیری یارییەكەی كردووە.

كۆڵندا گرابار كیتاروفیچ یەكەم ژنە لەكرواتیا پۆستی سەرۆك وەردەگرێت، كە دانیشتوانی ئەو وڵاتە 4 ملیۆن‌و  400 هەزار كەسەو رووبەرەكەی 56 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیەو یەكێكە لەوڵاتە بچووكەكانی ئەوروپا.

هـ ـ ح