نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

کوردستان

07/07/2018‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 300 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 300 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی رووی لەبەرزبوونەوە كردووەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 140 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 157 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 15 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 26 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح