ناجێگیری نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

07/07/2018‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناجێگیری نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامەو لەكۆتا مامەڵەكانیش جارێكی تر نرخەكەی بەرزبووەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی ئەمریكا، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 86 سەنت بەرێژەی 1.18% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 73.80 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهان، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 28 سەنت بەرێژەی 0.36% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەدرێژایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان ناجێگیربوو، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ گەمارۆدانی زیاتری ئێران‌و كەمبوونەوەی بەرهەمی هەردوو وڵات.

هـ ـ ح