لیستی ئۆتۆمبیلە باشەكانی جیهان بڵاودەكرێتەوە

هەمەڕەنگ

07/07/2018‌ 530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان لیستی ئۆتۆمبیلە باشەكانی جیهانیان بڵاوكردەوە، كە خواستێكی زۆریان لەسەرە.

پێگەی "ئای سی كارز" لەسەر بنەمای كۆمەڵێك تایبەتمەندی لیستی ئەو ئۆتۆمبیلانەی بڵاوكردووەتەوە، كە باشترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهانن.

بەپێی لیستەكە، ئۆتۆمبیلی جۆری شیفرۆلیە سۆپەربان لەپلەی یەكەم‌و لەپلەی دووەمیش جی ئێم سی یۆكۆن ئێكس ئێڵ دێت‌و لەپلەی سێیەمیش شیفرولییە تاهۆی دێت.

هەروەها لەپلەی چوارەم ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتا سیكۆیا‌و پلەی پێنجەمیش بۆ ئۆتۆمبیلی جی ئێم سی یۆكۆن بووە.

ئۆتۆمبیلەكانی جۆری هۆندا ئۆدیسی‌و هۆندا بایلوت‌و كادیلاك ئاسكالادی ئێی ئێس ڤی‌و فۆرد ئێكسپیدیشن‌و تۆیۆتا 4 رانەر، ئۆتۆمبیلەكانی تری لیستەكەن لەشەشەم تا دەیەم.

هـ ـ ح