ملیادێرێكی ئەمریكی دەیەوێت منداڵەكانی ئەشكەوتەكەی تایلەند رزگاربكات

هەمەڕەنگ

07/07/2018‌ 447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ملیاردێری ئەمریكی ناسراو ئایلۆن ماسكۆ بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای "تسلا وسبایس ئێكس" دەیەوێت منداڵەكانی ئەشكەوتەكەی تایلەند ئازاد بكات.

ئەو ملیاردێرە ئەمریكییە، بەدابینكردنی هاوكاری دارایی بۆ چەند ئەندازیارێك دەیەوێت ئەو منداڵانەی تایلەند ئازاد بكات، چەند رۆژێكە لەئەشكەوتێكی وڵاتەكەیان گیریان خواردووە.

منداڵەكان ژمارەیان 12 كەسە، لەگەڵ راهێنەرەكەیاند، چەند رۆژێك بۆ گەشتێك چوونەتە ئەو ئەشكەوتەو لەئێستادا گیرییان خواردووە، كە ماوەی دوو هەفتەیە لەناو ئەشكەوتەكە ماون.

ماسك هەروەها كۆمەڵێك ئەندازیاری كۆمپانیاكەی راسپاردووە، بچنە شوێنی رووداوەكەو كار بكەن بۆ ئازادكردنی ئەو منداڵانە، كە تائێستا لەژیاندا ماون.


هـ ـ ح

بەپەلە