بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دراوی نێودەوڵەتی
ئێران دەیەوێت رێككەوتن لەگەڵ عێراق و روسیا ئازەربایجان بكات

جیهان

07/07/2018‌ 1652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری بانكی ناوەندی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بانكی ناوەندی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ رێككەوتن لەگەڵ هەریەكە لە وڵاتانی عێراق و روسیا و ئازەربایجان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دراوی نێودەوڵەتی لە نێوانیاندا.

والی سەیف، پاریزگاری بانكی ناوەندیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، رێككەوتن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دراوی بیانی لە نێوان ئێران و توركیا-دا هەیە لەو چوارچێوەیەشدا متمانەی بانكی ناوەندی ئێران زیاتر بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران دەیەوێت رێككەوتن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دراو لەگەڵ هەریەكە لە عێراق و روسیا و ئازەربایجان واژۆبكات.
ه.م