گەمارۆكانی سەر ئێران.. پێشبینی بەرزبوونەوەی نەوت بۆ سەروو 100 دۆلار دەكرێت

جیهان

08/07/2018‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حسێن كازم پوور نوێنەری ئێران لەرێكخراوی ئۆپیك، پێشبینیكرد، كە نرخی نەوت بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزبێتەوە.

حسێن كازم پوور لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هۆكاری پێشبینییەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەسەر گەمارۆكانی بۆ سەر ئێران‌و ئەوەش كار دەكاتە سەر بازاڕی نەوت‌و نرخەكەی بەرزدەبێتەوە.

ئەو نوێنەرەی ئێران لەرێكخراوی ئۆپیك، راشیگەیاند، ئەمریكا پشتی بەسعودییە بەستووە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت، بەڵام ئەو وڵاتەش‌و روسیاش توانایەكی دیاریكراویان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت‌و ناتوانن بۆشایی نەوتی ئێران لەبازاڕەكانی جیهان پڕبكەنەوە.

ئەمریكا ماوەیەكە دەستی بەهەوڵەكانی كردووە، بۆ ئەوەی گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر ئێران‌و دەیەوێت هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ بازاڕەكانی جیهان بگەیەنێتە سەر سفر، بۆ ئەوەش هەوڵەكانی بەردەوامە.

هـ ـ ح