پیاوێك ژەمە خۆراكێكی كۆنی "ماكدۆناڵدز" دەكرێت

هەمەڕەنگ

08/07/2018‌ 466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زنجیرە چێشتخانە خێراكانی "ماكدۆناڵدز" ژەمەخۆراكێكی نمایشكرد بۆ فرۆشتن، كە مێژووی دروستكردنی بۆ شەش ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

دیف ئالیكساندەر، ئەو پیاوە بوو، كە ئەو ژەمە خۆراكەی كڕیوەو ژەمە خۆراكەكەش لەگۆشت بە پەنیرو پەتاتە پێكهاتووە.

ئەو پیاوە ژەمە خۆراكەكەی لەپێگەی "ئای بای"، بە بەهای 29.99 دۆلار ئەمریكی كڕیوە، كە خۆراكەكە لە 7 حوزیران 2012 دروستكراوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی گۆڤرای تایمی ئەمریكی.

ئەو پیاوە بەهۆی ناوبانگی خواردنەكانی "ماكدۆناڵدز" ئەو ژمە خواردنەی كڕیوە، كە هەندێك گۆڕانكاری بەسەر رەنگی خواردنەكەش هاتووە، بەهۆی زۆری تەمەنی.

هـ ـ ح