ئەحلام قسە لەسەر دەنگۆی جیابوونەوەی لەهاوسەرە قەتەرییەكەی دەكات

هەمەڕەنگ

08/07/2018‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەنگۆی جیابوونەوەی ئەحلامی گۆرانیبێژی ئیماراتی لە موبارك هاجری قەتەری زۆرترین دەنگوباسی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە.

لەبەرانبەر ئەو دەنگۆیانە، ئەحلامی گۆرانیبێژ لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوەو قسەی لەسەر ئەو پرسە كرد.

ئەحلام لەمیانی نووسینێك جەختیكردەوە، كە لەهاوسەرە قەتەرییەكەی جیانەبووەتەوە، رایگەیاند، ئەو هەوڵانانەی لەو بارەوە بڵاودەكرێتەوە "دوورە لەراستی".

ئەحلام‌و موبارك هاجری، لە 18 حوزیران عام 2003، هاوسەرگیریان كردووەو خاوەنی سێ‌ منداڵن بەناوەكانی فەهد و فاتمە و لولوە.

هـ ـ ح