پیاوێك بۆ رزگاركردنی منداڵەكەی شەڕی لەگەڵ ورچێك كرد

هەمەڕەنگ

08/07/2018‌ 671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوێكی كەنەدی، لەبەرانبەر ورچێك وەستایەوەو شەڕی لەگەڵ كرد، دوای ئەوەی ژیانی منداڵەكەی كەوتە مەترسییەوە.

رۆژنامەی "Winnipeg Free Press" بڵاویكردەوە، كە ئەو پیاوە ناوی ئەرۆن جیبونزی تەمەن 31 ساڵ بووەو لەدورگەی سینتری لەكاتی گەشتێك رووبەڕووی ئەو ورچە بووەتەوە.

ئەو پیاوەو منداڵەكەو چەند هاوڕێیەكی بۆ كات بەسەربردن چوونەتە ئەو دورگە، كە 10 كیلۆمەتر لەگوندەكەی خۆیان دووربووەو تووشی ئەو رووداوە بوون.

منداڵەكەی جیبونز دوای ئەوەی ورچەكەی بینیوە هاواری لەباوكی كردووە، هاوكاری بكات، دواتر باوكی بەدەمییەوە چووەو منداڵەكەی رزگاركردووەو خۆی رووبەڕووی ورچەكە بووەتەوە.

هەروەها پیاوێكی تریش لەنزیك رووداوەكە بووەو هاوكاری ئەو پیاوەی كردووەو دوای رووبەڕووبوونەوە توانیویانە ورچەكە بكوژن.

هـ ـ ح