ئێران دەروازەیەكی سنووری بەڕووی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

کوردستان

08/07/2018‌ 644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مورتەزا عەبادی، كونسوڵی ئێران لەهەولێر راشیگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی دەروازەیەكی سنووری بەڕووی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

مورتەزا عەبادی لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هیوا قەرەنی بەرپرسی ئیدارەی راپەڕین ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، كۆبوونەوەكەیان بۆ تاوتوێكردنی پرسی كردنەوەی دەروازەی سنووری كێلێ بووە.

كونسوڵەكەی ئێران ئەوەشی راگەیاند، ئەو دەروازەیە دەروازەیەكی فەرمی دەبێت‌و لەمەولا كاری بازرگانی تێدا دەكرێت.

دەروازەی سنووری كێلێ‌ دەكەوێتە سنووری قەزای قەڵادزێ‌ لەباشووری كوردستان‌و شاری سەردەشت لەرۆژهەڵاتی كوردستان، كە حكومەتی عێراقیش رەزامەندی لەسەر كردنەوەی دەربڕیوە.

هـ ـ ح