داناگاز داهاتی فرۆشتنی گازی سروشتی دەداتە حكومەتی هەرێم

کوردستان

08/07/2018‌ 418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای داناگازی ئیماراتی رایگەیاند، بڕی 43.75 ملیۆن دۆلار (161 ملیۆن درهەم)ی لەداهاتی گازی سورشتی داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

كۆمپانیای داناگاز راشیگەیاند، لەداهاتی نیوەی یەكەمی ساڵی 2018و وەك قازانج‌و لەرێگەی كۆمپانیای "بێرڵَ پترۆلیۆم" ئەو داهاتەی رادەستی حكومەتی هەرێم كردووە.

كۆمپانیای داناگاز، كە كۆمپانیای سەركارە لەكێڵگە گازییەكانی چەمچەماڵ، چەند گرێبەستێكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە، ئەوەش بۆ وەبەرهێنانی گازی سورشتی لەو كێڵگانە.

ماوەی رابردووش لەسەر ناوەڕۆكی گرێبەستەكان كێشە لەنێوان داناگازو حكومەتی هەرێمی كوردستان هەبوو، بەڵام دواتر كێشەكانیان چارەسەركرد.

هـ ـ ح