ژنە سەرۆكەكەی كرواتیا سەرنجی هەمووانی بەلای خۆی راكێشاوە

جیهان

09/07/2018‌ 3704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆڵیندا جرابار كیتاروفیچ سەرۆكی كرواتیا بەئامادەبوونی لەیارییەكانی مۆندیالی روسیای 2018 سەرنجی هەمووانی بەلای خۆی راكێشاوە.

كۆڵیندا جرابار كیتاروفیچ بۆ پشتگیری‌و هاندانی هەڵبژاردەی كرواتیا لەپلەكانی یاریگا ئامادە دەبێت‌و وەك كەسێكی ئاسایی هانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەیارییەكانی مۆندیال دەدات.

هەڵبژاردەی كرواتیا لەیارییەكانی مۆندیال، ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و لەئێستادا لەقۆناغی چوارگۆشەی زێڕینە، كە لەو قۆناغە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری دەكات.

كۆتا ئامادەیی سەرۆكە ژنەكەی كرواتیا لەیاری هەڵبژاردەكەی بەرانبەر روسیا بوو لەقۆناغی هەشت، كە یارییەكەیان بەلێدانی یەكلاكەرەوە بردەوەو سەركەوتن بۆ قۆناغی چوار.

كۆڵیندا جرابار كیتاروفیچ لەدایكبووی 29 نیسانی 1968یە لە رێكا، كرواتیا، كە ئەوكات كۆماری یوگوسلافیای فیدراڵی بوو، جوانییەكەشی هۆكارێكی ترە بۆ ئەوەی سەرنجی هەمووانی بچێتە سەر.