توێژینەوەیەكی نوێ‌.. هەواڵێكی خۆش بۆ عاشقانی قاوە

هەمەڕەنگ

09/07/2018‌ 849 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ‌ رۆڵی قاوەی لەدوورخستنەوەی مردنی لەناكاو لەمرۆڤ ئاشكراكردووە، كە خواردنەوەی سودێكی گەورەی بۆ تەندروستی هەیە.

بەپێی توێژینەوەكە، كە لەلایەن پزیشكانی ئەمریكی ئەنجامدراوە، خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی  دوورخستنەوەی مردنی لەناكاو لەمرۆڤ.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، قاوە بەهۆی بوونی رێژەیەكی باش لەمادەی كافاین تێدا، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی فشاری خوێن‌و نەخۆشییەكانی دڵ، كە ئەوانە هۆكاری مردنی لەناكاون لەمرۆڤدا.

ئەو توێژینەوەیە، لەسەر نیو ملیۆن كەس ئەنجامدراوە، كە تەمەنیان لەنێوان 38 ساڵ‌و 73 بووەو سەرجەمی ئەوانەی قاوەیان خواردووەتەوە، دۆخی تەندروستیان ئەرێنی بووە.

هـ ـ ح