یەكەم جارە روودەدات.. ژنێكی سعودیی بەئۆتۆمبیل لەپیاوێك دەدات

هەمەڕەنگ

09/07/2018‌ 952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی سعودی بەئۆتۆمبیل لەپیاوێكیدا، كە ئەوە یەكەم حاڵەتە لەو وڵاتە تۆماردەكرێت.

رووداوەكە شەوی شەممەی رابردوو، لەشاری تەبوكی سعودی روویداوە، كە لەسەر رێگەیەكی خێرا، ئەو ژنە بەئۆتۆمبیلەكەی لەپیاوێك داوە.

ئەو پیاوە بەهۆی رووداوەكەوە، ژیانی كەوتووەتە مەترسی‌و بەسەختی بریندار بووە، دوای ئەوەش گواستراوەتەوە، بۆ نەخۆشخانەو لەژووری فریاگوزای خێرا دانراوە.

تائێستا ناوی ئەو ژنە لەلایەن میدیاكانی سعودییە ئاشكرانەكراوەو بەهۆی ئەوەی یەكەم جاریشە لەو وڵاتە رووداوی لەو شێوەیە روویداوە، كاردانەوەی دروستكردووە.

رووداوەكە لەكاتێكدایە، مانگی رابردوو سعودییە رێگەیدا بەژنان شۆفێری لەسەر شەقام بكەن، كە پێشتر لەو وڵاتە قەدەغەبوو.

هـ ـ ح