عێراق لەبەرزی پلەی گەرما پلەی یەكەمی جیهانی هەیە

عیراق

09/07/2018‌ 1712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی بەدواداچوونێك، ناوچەكانی عێراق لەبەرزی پلەی گەرما، پلەی یەكەمی جیهانی هەیە.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكە، لەمانگەكانی تەموزو ئاب لەوەرزی هاوین، پلەی گەرمای ناوچەكانی عێراق لەنێوان 45 پلەی سەدی بۆ 55 پلەی سەدی دەبێت، كە ئەوە بەرزترین پلەكانی جیهانن لەوەرزی هاوین تۆماردەكرێت.

لەبەدواداچوونەكە ئەوەش ئاشكراكراوە، جیاوازی پلەی گەرمی لەنێوان سێبەرو بەر هەتاو 10 بۆ 20 پلەی سەدی دەبێت، كە ئەوەش رێژەیەكی زۆرە لەجیاوازی پلەكانی گەرما.

هەروەها چەند هۆكارێك هەیە، بۆ بەرزی پلەكانی گەرما لەناوچەكانی عێراق، ئەوانیش، زیادبوونی پیشەسازی، بەتایبەتی پیشەسازی نەوت‌و گاز.