وەزیری نەوتی عێراق داهاتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی ئاشكراكرد

عیراق

09/07/2018‌ 698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی عێراق لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدابەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیوە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

جەبار لوعێبی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داهاتی شەش مانگی رابردووی نەوتی ئاشكراكردو رایگەیاند، ئەو داهاتەی لە شەشە مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە فرۆشتنی نەوت دەستیان كەوتووە 40 ملیار و 345 ملیۆن و 235 هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو داهاتە بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2017 بەرزبووەتەوە لەكاتێكدا لەو ساڵەدا 27 ملیار و 642 ملیۆن و 3296 هەزار دۆلار بووە.

لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی خاوەوە وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاویش ژمارەی پێوانەی تۆماركردووە و توانراوە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بڕی 625 ملیۆن و 193 هەزار و 749 بەرمیل هەناردەی دەرەوە بكرێت.

جەبار لوعێبی زیاتر وتی،  نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووەو گەیشتووەتە 69.32 دۆلار، بەڵام لە ساڵی 2017 دا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو 42 دۆلار بووە.
ه.م

بەپەلە