راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دیاریكرا

وەرزش

09/07/2018‌ 214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمڕۆ دەستنیشانكردنی لویس ئینریكی، راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دیاریكرد.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری لویس رۆبیالیس، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا بەتێكڕای دەنگی ئەندامانی یەكێتییەكە لویس ئینریكی بە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دیاریكراوە.

بەپێی گرێبەستەكەی نێوانیان ئینریكی ئەركی راهێنەرایەتی ئیسپانیا دەگرێتە ئەستۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ.
ه.م