پاتریك ئێڤرا ئامۆژگاری ڕۆناڵدۆ ده‌كات به‌رله‌وه‌ی ڕوبكاته‌ یۆڤانتۆس

وەرزش

09/07/2018‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاتریس ئێڤرای یاریزانی پێووی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌نێو دڵی هانده‌ره‌ ئیتاڵییه‌كاندا خۆشه‌ویسته‌.

پاتریس ئێڤرای یاریزانی پێووی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ڕێنمایی من بۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر ده‌یه‌وێت تا 2050 له‌یاریكردن به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا با ڕوبكاته‌ یانه‌ی یۆڤانتۆس".

به‌وته‌ی ئێڤرا، ڕۆناڵدۆ له‌نێو دڵی هانده‌رانی یۆڤی خۆشه‌ویسته‌، هاوكات هۆشداریشیدایه‌ ڕۆناڵدۆ له‌وه‌ی له‌یۆڤانتۆس پشوو نییه‌.

زۆرێك له‌ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕۆناڵدۆ به‌گرێبه‌ستێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی ڕووده‌كاته‌ یانه‌ی یۆڤانتۆس، هاوكات موچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.

 

ڕ . ج