شارپرێس:
لۆكا مۆدریچی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌ر له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئینگلته‌را له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه، مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای ئاشكراكرد.
لۆكا مۆدریچی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له‌لیدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئینگلته‌را له‌ڕوی تۆپی جێگیره‌وه زۆر مه‌ترسیدارن، ئه‌وان چه‌ند یاریزانێكی به‌هێزی وه‌ك هاری ماگواێر، هاری كه‌ین‌و جۆن ستۆنزیان هه‌یه".
مۆدریچ ڕاشیگه‌یاند، هه‌ر به‌هۆی لێدانه جێگیره‌كانه‌وه ئینگلته‌را زۆرترین گۆڵیان تۆماركردووه.
ئه‌ستێره‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌و ورده‌كارییه له‌باره‌ی ئینگلته‌راوه له‌بیر بكات، هاوشێوه‌ی یارییه‌كه‌ی ڕووسیا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن.
ڕ . ج