پێش یاری بەلجیكا.. مباپی بەشداری راهێنانانەكانی فەرەنسای نەكرد

وەرزش

10/07/2018‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاریگای "سان بترسبۆرگ ئارینا"، یاری هەڵبژاردەی فەرەنساو بەلجیكا بەخۆوە دەبینێت، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی 2018ی روسیا.

لەپێش بەرێوەچوونی یارییەكە، هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان‌و هەڵبژاردەی فەرەنسا، كیلیان مباپی بەشداری كۆتا یەكەو مەشقی راهێنانی هەڵبژاردەكەی نەكرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەری فەرەنسا بۆ یارییەكەی بەرانبەر بەلجیكا، دیدییە دیشامپ رایگەیاند، تەواوی یاریزانەكانی بۆ ئەو یارییە ئامادەن.

مباپی تەمەنی 19 ساڵەو لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لەیارییەكانی مۆندیال ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و تائێستا سێ‌ گۆڵی تۆماركردووە.

هـ ـ ح