فەرمی.. بەرشەلۆنە ئەنجامدانی گرێبەستێكی نوێی راگەیاند

وەرزش

10/07/2018‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی ئەنجامدانی گرێبەستێكی نوێی راگەیاند، كە ئەویش كڕینی یاریزانێكی بەرازیلییە.

یانەی بەرشەلۆنە لەمیانی بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كە كۆتایی بەگرێبەستی ئارسەر میلۆی یاریزانی یانەی جریمیۆی بەرازیلی هێناوەو لەم هاوینە پەیوەندی بەیانەكەیانەوە دەكات.

یانەكە راشیگەیاند، كە گرێبەستی ئەو یاریزانە بەرازیلییە 31 ملیۆن یۆرۆ لەسەریان كەوتووە، ئەمە جگە لەكۆمەلچێك گۆڕانكاری لەگرێبەستەكە، كە دەكاتە هەشت ملیۆن یۆرۆ.

گرێبەستی یاریزانەكە بۆ 6 ساڵەو تا ساڵی 2024 بەردەوامدەبێت، كە ئەو یاریزانە لەهێڵی ناوەند یاری دەكات.

هـ ـ ح