لەگەڵ دەنگۆكانی چوونی بۆ یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ گرێبەستێكی تر ئەنجامدەدات

وەرزش

10/07/2018‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی كۆمپانیای "Avis bellano" ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە گرێبەستێكیان لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی ئەنجامداوە، ئەوەش بۆ پارێزگاری لەبەخشینی خوێن.

بەپێی ناوەڕۆكی گرێبەستەكە، لەمەولا رۆناڵدۆ پشتگیری كۆمپانیاكە دەكات، كە كاری تایبەتی كۆمپانیاكەیە بەخشینی خوێنە بەو لایەنانەی پێویستیان پێیەتی.

هەر بەپێی گرێبەستەكە رۆناڵدۆ بەشداری لەریكلامەكانی كۆمپانیاكە دەكات، كە بۆ هاندانی خەڵكی بۆ بەخشینی خوێن ئامادە دەكرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس ئەنجامداوەو لەم هاوینە لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە دەچێتە ئەو یانە ئیتالییە.

هـ ـ ح