نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

10/07/2018‌ 406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو مەترسییانەی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمی چەند وڵاتێك هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی پێنج سەنت بەرزبووەتەوەو بە 73.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 96 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی تر 78.07 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەدرێژایی هەفتەی رابردووش نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كرد، كە بەرزبوونەوەی هەفتەی رابردوو پەیوەندی بەهەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ گەمارۆدانی ئێرانەوە هەبوو.

هـ ـ ح