دەستبەكاربوونەوەكەی ئەردۆغان هاڕە بەنرخی لیرەی توركی دەكات

جیهان

10/07/2018‌ 10452 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی لیرە نزمبوونەوەیەكی تری بەرانبەر دراوە جیهانییەكان بەتایبەت دۆلار كرد، ئەوەش دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك سەرۆك كۆماری نوێ‌ دەستبەكاربوو.

رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی دوو شەممە سوێندی یاسایی خواردو وەك یەكەم سەرۆكی هەڵبژێراوی راستەوخۆ لەسیستەمی سەرۆكایەتی وڵات دەستبەكاربوو، كە ئەوە كاریگەری لەسەر نرخی لیرەی ئەو وڵاتە دانا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەگەڵ دەستبەكاربوونەكەی ئەردۆغان نرخی لیرە، بەرێژەی 3% نزمبوونەوەی بەرانبەر دۆلارو یۆرۆ تۆماركردووەو ئەگەر هەیە نزمبوونەوەی تر تۆماربكات.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، لەكۆتا مامەڵەكان هەرە 4.6640 لیریەك بە یەك دۆلار لەرۆژی دوو شەممە مامەڵەی پێوەكراوەو لەرۆژی سێ‌ شەممەش نرخەكەی بووە بە 4.75 لیرە بۆ هەر دۆلارێك.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەپێش دەستبەكاربوونی ئەردۆغان نرخی لیرە بەشێوەیەك بوو، هەر 4.5745 لیریەك بە دۆلارێكی ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرا.

هـ ـ ح