شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ یاری مینای كۆڵۆمبی‌و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی سپۆرت، ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ یاری مینا بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه، ئه‌وه‌ش پاش پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌مۆندیالی ڕووسیا.
ڕۆژنامه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد سه‌رسامه به‌ئاستی یاری مینا، داوای له‌یانه‌كه‌ی كردوه بۆ كێبڕكێ له‌سه‌ر نازناوه‌كانی وه‌رزی داهاتوو، ئه‌و یاریزانه بۆ ڕیزی شه‌یتانه سوره‌كان بگوازنه‌وه.
تا ئێستا دیار نییه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌یه‌وێت یاری مینا له‌یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه، یاخود ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت.
ڕ . ج