شارپرێس:
جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی ڕۆناڵدۆ به‌یۆڤانتۆس سه‌ربگرێت، ئه‌وا یانه‌كه‌و هانده‌رانی دڵخۆش ده‌بن.
بوفۆن له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌پێكه‌نینه‌وه ڕایگه‌یاند، "هیچ شتێك بێزارم ناكات جگه له‌و گۆڵانه‌ی ڕۆناڵدۆ وه‌رزی ڕابردوو لێی تۆماركردم".
بوفۆن له‌ئێستادا گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه، له‌لێدوانه‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی ڕۆناڵدۆ به‌یۆڤانتۆس سه‌ربگرێت، ئه‌وا یانه‌كه‌و هانده‌رانی دڵخۆش ده‌بن".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ هه‌ستی چۆن ده‌بێت كه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان یۆڤانتۆس‌و پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك یاریبكه‌ن، بوفۆن ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه شتێكی گه‌وره ده‌بێت".
ڕ . ج