شارپرێس:
پێنج یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا،
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شداری له‌یاری كۆتایی یانه‌كه‌یان له‌جامی سوپه‌ری ئیسپانیا
نه‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌هۆی
ئه‌وه‌ی سێرجی ڕۆبێرتۆ له‌یاریی كلاسیكۆی نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیاڵ مه‌درید به‌كارتی
سور كرایه ده‌ره‌وه، بۆ چوار یاریی له‌ڕیزی به‌رشه‌لۆنه دورده‌كه‌وێته‌وه.
هاوكات هه‌ریه‌كه له تۆماس فێرمایلین،
ساموێل ئومتیتی، ئیڤان راكیتیتچ‌و وعوسمان دێمبیڵی پێده‌چێت بۆ مانگێك پشوو وه‌ربگرن
به‌هۆی گه‌یشتنیان به‌یارییه‌كانی كۆتاییه‌كانی مۆندیال.
ڕ . ج