شارپرێس:
ڕۆژنامه‌كان گرنگترین خاڵه به‌هێزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیایان ئاشكراكرد، به‌ر له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را.
ڕۆژنامه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئینگلته‌را خاوه‌نی هێڵێكی به‌هێزی ناوه‌ڕاستی یاریگه‌ن، كه بۆ ئینگلیزه‌كان ئاسان نییه هێڵه‌كه ببڕن‌و بگه‌نه ناوچه‌ی سزای كرواتیا.
دوان له‌گرنگترین یاریزانانی هێڵی به‌رگری كرواتیا لۆكا مۆدریچی یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید، ئیڤان ڕاكیتیچی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه.
یه‌كێكی دیكه له‌خاڵه به‌هێزه‌كانی كرواتیا ئه‌وه‌یه، له‌لای باڵی یاریگه‌وه چه‌ند یاریزانێكی هه‌یه كه به‌خێراییه‌كی بێوێنه یاریگه ده‌بڕن، ئه‌وانیش ئیڤان بێریسیتچ وفرسالیكۆیه.
ڕ . ج