ڤیدیۆ.. جۆکڤیج و نادال سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی جامی وێمبڵدن

وەرزش

10/07/2018‌ 192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە جامى ویمبڵدۆن، نۆڤاک جۆکۆڤیچ  و ڕافایل نادال گەیشتە قۆناغى چارەکى کۆتایى.

ئەمرۆ لە درێژەی یارییەکانی لە قۆناغى چوارەمى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بەڕێوەچو، نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى بەرامبەر کاران خاشانۆڤى روسى یاریکرد.

رافایل نادالى ئیسپانى بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

جۆکۆڤیچى بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا.


هـ ـ ر