بارسا بەفەرمی ئارسەری میلۆی بەڕازیلی گواستەوە ڕیزەکانی یانەکەی

وەرزش

10/07/2018‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەفەرمى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ئیمزاکردنى گرێبەستى لەگەڵ ئارسەر میلۆى بەڕازیلى بۆ شەش ساڵ راگەیاند.


ئەمڕۆ سی‌شەممە  ماڵپەری فەرمى یانەى بەرشەلۆنە بڵاویکردوەوە "وردەکارى گرێبەستەکەى لەگەڵ ئارسەر میلۆى یاریزانى یانەى گریمیۆى بەڕازیلى کۆتایى پێهێناوە، دواى ئەوەى لە ئازارى رابردوودا گەیشتبوونە رێککەوتن".


ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەداوە "گرێبەستەکەى میلۆ بە بڕى ٣١ ملیۆن یۆرۆ و بۆ شەش وەرز ئەنجامدراوە، لەگەڵ نۆ ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکارى، مەرجى سزاى هەڵوەشاندنەوەشى ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆیە".

هـ ـ ر