مەدرید داوای رۆناڵدۆی بۆ جێهێشتی یانەکە پەسەندکرد

وەرزش

10/07/2018‌ 313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەفەرمى یانەى ریاڵ مەدرید رێگەى بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دا پەیوەندى بە یانەى یۆڤانتۆسەوە بکات.


یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لەماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە  "لەسەر داواى کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى رازیبوون هێرشبەرەکە پەیوەندى بە یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵییەوە بکات".


یانەکە سوپاسی رۆناڵدۆی کردووە بۆ ئەو خزمەتانەی پێشکەشی یانەکەی کردووە و رایگەیاندوە "ڕۆناڵدۆ سەلماندوویەتى باشترین یاریزانى جیهانە و لە زۆربەى کاتەکاندا لە بەرزترین ئاستیدا بووە لە مێژووى یانەکەمان و تۆپى پێى جیهاندا".


یانەی ڕیاڵ مەدردید ئەوەشی وتوە "ڕۆناڵدۆ هێمایەکی دەگمەنە بۆ نەوەکانى داهاتوو و لە کۆتاییشدا بۆ رۆناڵدۆى دووپاتکردووەتەوە، کە ریاڵ مەدرید هەردەم ماڵى خۆیەتى".


هاوکات هەر ئەمڕۆ راگەیاندنەکانی ئیتاڵیا بڵاویکردوەتەوە "ئەمڕۆ هەردوو یانەى ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس گەیشتوونەتە رێککەوتنى کۆتایى لەسەر گواستنەوەى کریستیانۆ لە یانە مەدریدیەکەوە بۆ خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا".

هـ ـ ر