كەڵەشێرەكانی فەڕەنسا گەیشتنە یاری كۆتایی

وەرزش

10/07/2018‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەڵەشێرەكانی فەڕەنسا گەیشتنە یاری كۆتایی مۆندیالی 2018ی روسیا، دوای ئەوەی بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی بەلجیكا-یان بردەوە.

ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و بەلجیكا بەیەك گەیشتن، تایمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات، لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 51 دا ساموێل ئۆمتیتی بەرگریكاری فەرەنسی-یەكان توانی بە تۆماركردنی گۆڵێك هەڵبژاردەكەی پێش بخات.

یارییەكە تا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوەو بەلجیكا شكستی هێنا لە تۆماركرنی گۆڵ، هەرچەندە هێرشبەرەكانی ئەو هەڵبژاردەیە هەوڵی زۆریاندا، بەڵام بەرگریكارانی پاریس شكستیان بەو هەوڵانە هێنا.

بەو ئەنجامەش فەڕەنسا گەیشتە یاری كۆتایی و چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان ئینگلتەرا و كرواتیا دەكات، بەلیجكاش یاری بۆ پلەی سێیەم و چوارە لەگەڵ دۆڕاوی نێوان ئینگلتەرا و كرواتیا دەكات.
ه.م