جۆرج كلۆنی لەئیتالیا تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت

جیهان

11/07/2018‌ 613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
جۆرج كلۆنی هونەرمەندی ناوداری ئەمریكی، لەئیتالیاو لەرۆژی سێ‌ شەممە تووشی رووداوێكی هاتووچۆی بوو.

بەپێی سەرچاوەكان، بەهۆی ئەو رووداوەوە هونەرمەندەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، دواتر بەهۆی سەلامەتی نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

كۆڵنی ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەی پێبووە، كە لەگەڵ بارهەڵگرێكی جۆری مێرسیدس تووشی ئەو رووداوە بووە، كە رووداوەكەش لەدورگەی سیردینیا لەئیتالیا روویداوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان، كە بارهەڵگرەكە خۆی بەئۆتۆمبیلەكەی كڵۆنی كێشاوە، ئەوەش دوای ئەوەی كۆنتڕ‌وڵی لەدەستداوە.

هـ ـ ح