شەش كەس بۆ بەخێوكردنی شازادە لویسی بەریتانیا

جیهان

11/07/2018‌ 2154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەیتی هاوسەری شازادە ویلیام‌و خودی شازادە خۆشی داوایان لە ٦ كەس كردووە، بۆ ئەوەی منداڵەكەیان بەخێو بكەن، كە ئەو كەسانە كەسانی نزیكن لەخانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا.

گای بێلی، كە كاری بەرێوەبەری یانەی شەوانەی كردووەو تونترینا لەچیڵسی ناوێكی تری دیاری بوو لەلیستەكەو خێزانەكەی بێلی، كە ناوی لیزا بوو، ئەو كەسانە بوون، دیاریكران بۆ بەخێوكردنی شازادەكە، كە ناوی لویسەو بەم دوایانە لەدایكبوو.

هەروەها كیت‌و هاوڕێ كۆنەكەی هانا كارتر پاشان خاڵۆزاكەی لوسی میدڵتۆن، ئەو كەسانەی تر بوون، كە بڕیارە ئەركی بەخێوكردنی ئەو شازادەیە لەخۆیان بگرن.

هـ ـ ح