گرێبەستی رۆناڵدۆ لەسەر یۆڤانتۆس چەند كەوتووە؟

وەرزش

11/07/2018‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی رایگەیاند، كە گرێبەستیان لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجامداوە.

یانەی یۆڤانتۆس راشیگەیاند، كە گرێبەستەكەی رۆناڵۆ 100 ملیۆن یۆرۆ (117 ملیۆن دۆلار) لەسەریان كەوتووە، ئەوە سەرەڕای موچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆیی.

گرێبەستەكەی رۆناڵدۆو یۆڤانتۆس بۆ ماوەی چوار ساڵەو لە حوزەیرانی 2022 كۆتایی دێت، كە هەردوولا دەتوانن داوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان بكەن.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەساڵی 2008 بەگرێبەستێكی 80 ملیۆن پاوەنی رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید كرد، كە پێشتر یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتید دەكرد.

هـ ـ ح