یانەی رۆما سوكایەتی بەكریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات

وەرزش

11/07/2018‌ 2691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی رۆمای ئیتالی، سوكایەتی بەكریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی نوێی یانەی یۆڤانتۆس كردووە، ئەوەش بەبڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك.

دوای ئەوەی میدیاكان هەواڵی پەیوەندیكردنی رۆناڵدۆ بەیانەی یۆڤانتۆس بڵاوكرایەوە، یانەی رۆمای ئیتالی لەرێگەی تویتەرەكەی خۆی وێنەكانی بڵاوكردووەتەوە، ئەوەش بەسوكایەتیكردن بەرۆناڵدۆ ئەژماركراوە.

وێنەكان چەند وێنەیەكی فرانچسیكۆ تۆتی ئەستێرەی یانەی رۆماو لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بووە، كە ئەوەی دووەمیان ركابەرێكی سەرسەختی رۆناڵدۆیە.

یانەی ریاڵ مەدرید ئێوارەی رۆژی سێ‌ شەممە رایگەیاند، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای نۆ ساڵ پەیوەندی بەیانەی یۆڤانتۆسەوە دەكات.

هـ ـ ح