بردنەوەكەی فەرەنسا لەبەلجیكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پوتین بۆ ماكرۆنی لێدەكەوێتەوە

جیهان

11/07/2018‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەدوای بردنەوەكەی فەرنسا لەبەلجیكا، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئەنجامداو لەپەیوەندییەكە پیرۆزبایی لێكردووە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا، شەوی رابردوو لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی مۆندیال رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەلجیكا بووەو یارییەكەی بەئەنجامی گۆڵێكی بێبەرانبەر لێبردەوە.

ماكرۆن بۆ هاندانی هەڵبژاردەكەی لەیاریگای سان بترسبۆگ ئارینای روسیا ئامادەبوو، كە لەكاتی گۆڵەكە خۆشییەكی زۆری دەربڕی‌و بەدرێژایی یارییەكەش هانی هەڵبژاردەكەیدا.

ئێستا فەرەنسا سەركەوتووە بۆ یاری كۆتایی مۆندیالی روسیای 2018و چاوەڕێی ئەنجامی یاری نێوان ئینگلتەراو كرواتیا دەكات، كە ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجامدەدرێت.

هـ ـ ح