فەرمی.. بەرشەلۆنە دەست بەهەوڵەكانی كڕینی ئەستێرەیەكی پاریس سان جێرمان دەكات

وەرزش

11/07/2018‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی فەرمی دەستی بەهەوڵەكانی كڕینی یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كردووە.

لەو بارەوە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، پیپ سیجورای بەرێوەبەری گشتی یانەی بەرشەلۆنەو ئیریك ئەبیداڵی سكرتێری هونەری روویان لەیانەی پاریس سان جێرمان كردووەو گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە دەكەن.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئامانجی سەردان‌و گفتوگۆو كۆبوونەوەكان بۆ ئەوەیە یانەی بەرشەلۆنە لەم هاوینە ئادریان رابیۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی پاریس سان جێرمان بكڕن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە نێوانی ئەو یاریزانە 23 ساڵەو یانەی پاریس سان جێرمان باش نییەو خواستی هەیە لەم هاوینە ریزی یانە پاریسییەكە جێبهێڵێت.

هاوكات سەرچاوەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە، كە یانەی بەرشەلۆنە جگە لەو یاریزانە خواستی بۆ كڕینی ماركۆ فێراتی ئیتالی‌و یاریزانی ئەو یانە پاریسییەی هەیەو رەنگە ئەوەش بەشێك بێت لەگفتوگۆكانی نێوانیان.

هـ ـ ح