توێژینەوەیەكی نوێ‌.. كاری هۆكارێكە بۆ رووبەرووبوونەوەی شێرپەنجە

هەمەڕەنگ

11/07/2018‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی مادەی كاری، كە بۆ تامخۆشكردنی خواردن بەكاردێت، هۆكارێكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كاری مادەی كركۆمینی تێدایە، كە ئەو مادەیەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەموو جۆرەكانی شێرپەنجە ببێتەوە.

رەنگی ئەسڵی كاری پرتەقاڵییەو بەهۆی بوونی ئەو مادەیەش ئەو رەنگەی وەرگرتووە، كە لەناوبەری سەرەكی خانە شێرپەنجەییەكانە لەجەستەی مرۆڤ.

توێژینەوەكە لەزانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكا ئەنجامدراوەو رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ناوەڕۆكەكەی بڵاوكردووەتەوەو توێژەران بەتێكەڵكردنی كركۆمین لەگەڵ چەند مامەیەكی تر، دەیانەوێت دەرمانی دژە شێرپەنجە دروست بكەن.

هـ ـ ح