ئەو وڵاتە ساردانەی زۆرترین بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایان تێدا تۆماركراوە

جیهان

11/07/2018‌ 590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یارەزایەنی كەشناسی، ناوی چەند وڵاتێكی ساردیان بڵاوكردەوە، كە زۆرترین بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایان تێدا تۆماركراوە.

بەپێی توێژینەوەیەكی شارەزەكان، شاری كاستلیدیرگی ئیرلەندای باكوور لەرۆژی 29 مانگی رابردوو 30.1 پلەی سەدی تێدا تۆماركراوە، كە ئەوە بەرزترین پلەیە، لەو وڵاتە تۆماركراوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، شاری تیبلیسی جۆرجیا پلەی گەرما لەم هەفتەیە گەیشتووەتە 40.5، هەروەها پلەی گەرما گەیشتووەتە 42 لەیەریڤانی ئەرمینیا، كە ئەوەش دوو بەرترین پلەیە لەو دوو وڵاتە تۆماركراوە.

هاوكات لەشاری دینفر لەكۆلۆرادۆی ئەمریكا، لە رۆژی 28 پلەی گەرما گەیشتووەتە 40.6 پلە ، كە تائێستا ئەو پلەیەش لەو ناوچەیە تۆمارنەكراوە.

هـ ـ ح