شارپرێس:
هانده‌رانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی فشارێكی زۆریان خستوه‌ته سه‌ر یانه‌كه‌یان، بۆ كڕینی درێسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی نوێی ئه‌و یانه‌یه.
ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌واڵی یارییه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی مۆندیال سه‌رنجڕاكێشه‌و میدیاكانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت-ی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی یۆڤانتۆس فشارێكی شێتانه‌ی هانده‌رانیان له‌سه‌ره، بۆ خستنه بازاڕی درێسی ڕۆناڵدۆ.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه پاش ئه‌وه‌ی یانه‌كه درێسی ڕۆناڵدۆی بۆ فرۆشتن خستوه‌ته بازاڕه‌وه، خواستێكی به‌رچاو له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و درێسه دروستبووه.
له‌ئێستادا نرخی درێسه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 145 یۆرۆ، كه به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام خواست له‌سه‌ر كڕینی به‌رزده‌بێته‌وه.
ڕ . ج