شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایكرد، ڕۆیشتنی كریستانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی له‌ڕیاڵ مه‌درید، شۆكی بۆ یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه دروستكردوه.
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، یاریزانانی ڕیاڵ مه‌درید باوه‌ڕیان به‌هه‌واڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ڕۆژنامه‌كان نه‌كردووه بۆ ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ له‌یانه‌كه‌یان، به‌ڵام ڕۆیشتنی له‌ناكاوی ناوبراو جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیان بوه.
ماركا ده‌شڵێت، ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ شۆكی له‌نێو ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دروستكردووه.
نیگه‌رانی یاریزانان له‌و ڕووه‌وه‌یه كه پێیان وایه ڕۆناڵدۆ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی زۆرێك له‌نازناوه‌كانه به‌سودی ڕیاڵ مه‌درید.
ساڵی 2009 كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزییه‌وه به‌به‌های 94 ملیۆن یۆرۆ ڕویكرده یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
ڕ . ج