شارپرێس:
ڕۆژنامه‌نوسێكی ناسراوی ئێتاڵیی ئاشكرایكرد، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی ده‌بێته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی.
جیانلۆكا دی مارزیۆی ڕۆژنامه‌نوسی ناسراوی ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ساری په‌یوه‌ندی به‌چێڵسییه‌وه ده‌كات، ڕاهێنانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه ده‌گرێته ده‌ست.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌شڵێت، به‌ده‌ر له‌ساری، چێڵسی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جۆرجینیۆ واژۆده‌كات به به‌های 65 ملیۆن یۆرۆ.
به‌هۆی ئاستی خراپی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌ری ئێستای چێڵسی له‌وه‌رزی ڕابردوودا، یانه‌ی بلوز بڕیاریداوه ده‌ستبه‌رداری ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی بێت.
ر . ج