شارپرێس:
به‌رگریكارێكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی له‌باره‌ی ڕۆیشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕاگه‌یاند، ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه سودی بۆ ئه‌وانه هه‌یه.
لۆكاس هێرناندز به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕایگه‌یاند، ڕۆناڵدۆ یه‌كێكه له‌یاریزانه به‌تواناكان، ڕۆیشتنی بۆ یۆڤانتۆس سودی بۆ ئێمه هه‌یه.
به‌وته‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، "نازانم ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه بۆ ڕیاڵ مه‌درید باشه یاخود خراپ به‌ڵام بۆ ئێمه باشه".
ده‌رباره‌ی جێگره‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ هێرناندز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌دڵنیاییه‌وه ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ئاستبه‌رزدا ده‌كات، ئێمه‌ش به‌خێرهاتنی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ین".
ڕ . ج