کرواتیا خۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئیگلتەرا ئامادە کردووە

وەرزش

11/07/2018‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردەی کرواتیا بەسەرکردایەتی زلاتکۆ دالیچی راهێنەر مەشق و راهێنانەکانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداو بۆ یاریی داهاتوویان لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی جامی جیهانی 2018ی روسیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبنەوە.


هەڵبژاردەی کرواتیا بە تەواوی ئەستێرەکانیەوە بۆ ئەو رووبەڕووبوونەوەیەی ئەمڕۆ ئامادەکاری کردووە و ئەرکی بەرانبەر هەڵبژاردەی سێ شێرەکە ئاسان نابێت.


لەدوای ساڵی 1998ەوە یەکەمجارە هەلبژاردەی کرواتیا خۆی دەگەیەنێتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی جامی جیهانی.


وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیاو ئینگلتەرا لەسەر چیمەنی یاریگای لۆژنیکی رووبەڕووی یەک ببنەوە.


هـ ـ ر