یۆڤاتۆس دوشەممەی داهاتو کریستیانۆ بە میدیاکان دەناسێنێت

وەرزش

11/07/2018‌ 268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەى یۆڤانتۆس دووشەممەى داهاتوو کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى بە هاندەران و راگەیاندنەکان دەناسێنێت.

رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە "یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى سەرکەوتووبوو لە ئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆى هێرشبەرى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى، دووشەممەى داهاتوو یاریزانەکە بە راگەیاندنەکان دەناسێنێت".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە "لە ئاهەنگێکى مێژوویدا لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم لە شارى تۆرینۆ و بە ئامادەبوونى ٤٠ هەزار هاندەر، رۆناڵدۆ بەدرێسى یۆڤانتۆسەوە دەناسێنرێت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە یۆڤانتۆس لە راگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، بۆ ماوەى چوار ساڵ و بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستیان لەگەڵ کریستیانۆ ئەنجامداوە.

هـ ـ ر