رووفاتی 116 سەربازی شەڕی ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕكرا

sharpress.net

343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2018‌

شاپرێس:
ئێران و عێراق لە رێگەی دەروازەی سنوری مەنزەریەی پارێزگای دیالەوە، رووفاتی 116 سەربازی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوویان ئاڵوگۆڕ كردەوە.

كەریم عەلی ئاغا، جێگری پارێزگاری دیالە و بەشداربووی مەراسیمی ئاڵوگۆڕكردنی رووفاتەكان بەدەنگی ئەمەریكا-ی راگەیاند، ئەو رووفاتانەی ئەمڕۆ ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕیان كردنەوە، 116 رووفات بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، :74 رووفاتیان، رووفاتی سەربازانی عێراقی بوون و 42 رووفاتیان سەربازی ئێرانی بوون.

بەپێی وتەی جێگری پارێزگاری دیالە، ئاڵوگۆڕكردنەوەی رووفاتەكان بەپێی رێكەوتنێكی نێوان هەردوو وڵات بووە، كە پێشتر لەشاری هەولێر لەنێوانیاندا واژۆكراوە.

جێگری پارێزگاری دیالە، وتیشی، "بەپێی رێككەوتنەكە، ئاڵوگۆڕكردنی روفاتەكان درێژەیان دەبێت، ئەوەی ئەمرۆ وەجبەی یەكەمی پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی رووفاتەكان بوو لەنێوان هەردوو وڵاتدا".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved