كەمئەندامان بۆ حكومەت: گوێمان لێنەگرن رۆژێك دێت كورسییەكانی خۆشتان دەسوتێت

sharpress.net

266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2018‌

شارپرێس:
سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی رێكخراوی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین دژی خراپی گوزەرانی كەمئەندامان و دواكەوتنی مووچەكانیان لە سلێمانی گردبوونەوە، كورسی و پێداویستییەكانی دیكەیان سووتاند.

ئەو ناڕەزایەتی و گردبوونەوەیەی كەمئەندامان لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییە بەردەوامەكانی ئەوان دێت دژی خراپی دۆخی ژیانیان و دواكەوتنی مووچەكانیان كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی چوار ساڵە لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.

سامان حسێن، سەرۆكی رێكخراوەكە و سەرپەرشتیاری گردبوونەوەكە، لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن لە بارەی گردبوونەوە و سووتاندنی پێداویستییەكانیانەوە دوا و ئاماژەی بەوەكرد، لە لایەن لایەنە دەسەلاتدار و پەیوەندیدارەكانەوە كار دەكرێت بۆ برسیكردنی كەمئەندامان.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەگەر گوێمان لێنەگرن دڵنیاتان دەكەینەوە رۆژێك دێت كە كورسییەكانی خۆشتان دەسوتێت".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved