چوار لایەنە ناڕازییەكە هەڵوێستیان لەبارەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەولێر رادەگەیەنن

sharpress.net

1069 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2018‌

شارپرێس:
رۆژی پێنجشەممە پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت، تا ئێستاش دیارنییە چوار لایەنە ناڕازییەكەی هەڵبژاردنی 12ی ئایار نوێنەرەكانیان بەشدار پڕۆسەكە دەكەن یاخود نا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە شارپرێس-ی راگەیاند، سبەی چوار لایەنە ناڕازییەكە (گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و هاوپەیمانی) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەولێر رادەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دیارنییە هەڵوێستی ئەو لایەنانە چی دەبێت، بەڵام پێناچێت بەشداری پڕۆسەی جیاكردنەوەكە بكەن و پێدەچێت هاوشێوەی سلێمانی بایكۆتی بكەن.

9ی ئەم مانگە، جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێكرد، بەڵام هەریەكە لە گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و هاوپەیمانی بایكۆتی پڕۆسەكەیان كردو رایانگەیاند، پڕۆسەكە ناشەفافەو رێگە بە نوێنەرەكانیان نادرێت چاودێری پڕۆسەكە بكەن.
ه.م






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved